عێراق... 3899 كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 47كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق... 3899 كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 47كەس گیانیان لەدەستدا

 


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای بڵاو كردوە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزار و899 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 47 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دووهەزارو 816 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، عێراق، 20 هەزار و 197 پشكنین لەو ماوەیەدا كراون، لەئەنجامی پشكنینەكاندا سێ هەزار و899 كەسیان توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 47 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دووهەزارو 816 توشبوش چاكبونەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ