مووچەی ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا راگیرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مووچەی ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا راگیرا

دەستەی دەستپاكی عیراق ئاشكرای دەكات كە مووچەی هەموو ئەو پەڕلەمانتار و بەرپرسە حكومیانە ڕاگیرا، كە ئامادەنەبوون فۆڕمی دارایی پڕبكەنەوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی فەرمی هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژە بەوەدەكات، دەستەی دەستپاكی عیراق ئاشكرای كردووە كە مووچەی سەرجەم ئەو پەڕلەمانتار و پەرپرسانەی حكومەتی عیراقی ڕاگیراوە، كە تا ئێستا فۆڕمی دەستپاكییان پڕنەكردۆتەوە و موڵك و ماڵی خۆیان ئاشكرانەكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان كە تووشی داكشانی ئابووری بوون،وڵات بە قەیرانێكی قورسی ئابووریدا تێدەپەڕێت ئەمەش وای كردووە حكومەت تووشی ئاستەنگی ببێت لە دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی عیراق لە ئێستادا بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران داوای لە پەڕلەمان كردووە پڕۆژە یاسای قەرز پەسەند بكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ