لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە بەیانی ژمارە 52 ی خۆیدا چەند بڕیارێکی نوێی خستەڕوو.
بەپێی راگەیاندراوێکی لێژنەکە هاتوچۆی هاووڵاتییان و کەسانی بیانی لەنێوان دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئێران ئاسایی دەکرێتەوە، بەمەرجێک سەنتەری پشکنین هەبێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هەموو گردبوونەوەو كۆنفرانس و كۆبوونەوەیەك قەدەغەیە، جەختیش لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیەكان كراوەتەوە بەوەی كە هەر ماركێت و ڕێستۆرانت و شوێنێكی بازرگانی ڕێگری لە هاووڵاتیان نەكات بەبێ ماسك بچێتە ئەم شوێنانە، ئەوا بۆماوەی 10 ڕۆژ شوێنەكەی دادەخرێت و بە 100 هەزار دیناریش سزای ماددی دەدرێت.