مووچەی بەرێوەبەر و بەشێك لە فەرمانبەرانی مەرزی باشماخ رادەگیرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مووچەی بەرێوەبەر و بەشێك لە فەرمانبەرانی مەرزی باشماخ رادەگیرێت

كوردیو

بەهۆی بوونی قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخ، وەزارەتی دارایی مووچەی بەرێوەبەر و ئاسایش و بەشێك لە فەرمانبەرانی مەرزەكەی راگرتووە.

سەرچاوەیەك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ماڵپەری (كوردیو)ی راگەیاند،"وەزارەتی دارایی ماوەی چەند مانگێكە مووچەی بەرێوەبەر و ئاسایش و بەشێك لە فەرمانبەرانی مەرزەكەی راگرتووە،ئەوەش بەهۆی بوونی كاری قاچاخچێتی و وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتییان و كۆنترۆڵنەكردنی لەلایەن بەرپرسانی مەرزەكەوە".

پێشتریش، دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو،"جگە لە کاری قاچاخچێتی، سەرانەش لە خەڵک وەردەگیرێت و تەنانەت بارە شتومەک هەیە، کە ئاسانکاریی بۆ کراوە لە دیوی ئێرانیش گومرگ نادات، بۆ ئەو مەبەستەش مانگی رابردوو بەڵگەکانیان بە وردی لەسەر دەروازەکان داوە بە داواکاری گشتی".

سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانی دارایی و لێبرینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌ ده‌روازه‌ سنووریه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومی و حیزبییه‌وه‌ ده‌كرێت و داهاته‌كه‌ی ناخرێته‌ خزمه‌تی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌.

 

.

 

 

هه‌واڵی گرنگ