منداڵ كاتێك سەركەوتوو دەبێت، كە لە ئامێزی دایك و باوكێكی لێزاندا بێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

منداڵ كاتێك سەركەوتوو دەبێت، كە لە ئامێزی دایك و باوكێكی لێزاندا بێت

مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا داوا لە دایك و باوكان دەكات كە منداڵەكانیان بۆ سەردەمی خۆیان پەروەردەكەن نەك بۆ سەردەمی خۆتان.

د.كریم شەریف قەرچتانی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا ڕایگەیاند: ئازایەتی ئەوەیە منداڵەكانتان بۆ سەردەمی خۆیان پەروەردەكەن، نەك بۆ سەردەمی خۆتان و دەبێ كێ گومانی هەبێت لەم ڕەنج و شەونخونییەی، كە دایك و باوك لەپێناو كامەرانی ڕۆڵەكانیاندا دەیكێشن، هەموو قوربانیەك دەدەن بۆ ئەوەی داهاتویەكی شكۆمەندیان بۆ ئامادەبكەن، لەبەر ئەوان خۆیان لەزۆرێك لەپێویستی و خۆشیەكانی ژیان بێبەش دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو: كەچی لەڕاستیدا منداڵ كاتێك لەژیاندا سەركەوتوو دەبێت، كەلەئامێزی دایك و باوكێكی لێزاندا و دڵسۆزدا ئامادە بكرێت بۆ داهاتوو، نەوەك ئەوەی داهاتووی بەئامادەكراوی بخرێتە بەردەست و بەنرخترین میراتی ئێمە بۆ منداڵەكانمان ئەوەیە، فێری كارامەیی دروست خوێندنەوەی ژیانیان بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد: پێشەوا عومەر لەم بارەیەوە فەرمویەتی، "منداڵەكانتان بۆ سەردەمی خۆیان پەروەردە بكەن"، بەدڵنیاییەوە ئەوان دەبێ پیاوی سەردەمی خۆیان بن.

 

هه‌واڵی گرنگ