25 پەرلەمانتار یاداشتێكی نارەزایەتی ئاراِستەی كۆنسوڵی فەرەنسا دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

25 پەرلەمانتار یاداشتێكی نارەزایەتی ئاراِستەی كۆنسوڵی فەرەنسا دەكەن

 


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦ ی ١٠ ی ٢٠٢٠ شاندێك لە پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێكی نیگەرانیی و بە نوێنەرایەتی شەقامی كوردستان، سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری فەرەنسایاان كرد و لەگەڵیان كۆبوونەوە .

 

ی یاداشتەكەی ٢٥ پەرلەمانتارەكە لە فراكسیۆنە جیاجیاكان بە هەرسێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نوسراوە و ئەمڕۆ بە فەرمیی ئاراستەی كونسوڵخانەی كۆماری فەرەنسا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرا .

دەقی یاداشتەكە:
بەرێز/ كونسوڵخانەی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان - عیراق
بابەت/ نیگەرانیی
ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كە هاوپێچی ئەم یاداشتە ئیمزامانكردوە، سەرەڕای ئەوەی ستایشی رۆڵی سیاسیی وڵاتی فڕەنسا دەكەین لە خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پشتیوانییە بەردەوامەكانی لە مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان، وەكو نوێنەرانی گەلێكی دۆستی فڕەنسا، نیگەرانیی دەردەبڕین سەبارەت بەو قسانەی لە چەند رۆژی رابردودا، بەرانبەر بە پیرۆزییە ئایینییەكانی زۆرینەی خەڵكی كوردستان كراون، كە ئەویش پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ).
ئێمە، بڕوامان بە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینیی و كۆمەڵایەتیی هەیە، وەكچۆن پشتیوانیی لەپێكەوەژیانی سیاسیی و فەرهەنگیش دەكەین. وڵاتێكی فرە كولتور و خاوەن شارستانییەتی فڕەنسایش، نمونەی رۆشنگەریی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە بوە و پێویستە سەركردە و بەرپرسە باڵاكانیشی بەهەمان دیدەوە بەگریی لەم پێكەوەژیانە و رێز لە پیرۆزییەكانی گەلانی دیكە بگرن و هەستی پەیرەوانی ئایینەكانی دیكە بریندار نەكەن.
هیوادارین ئەم نیگەرانییەمان بە سەرۆك و بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەتان بگەیەنن، كە نوێنەرانی بەشێكی ئەم گەلە، لە هەندێ‌ لێدوانی ئەمدواییانەتان نیگەرانن.

 

هه‌واڵی گرنگ