گوێزی هیندی لەدژی كۆڕۆنا بەكاردێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گوێزی هیندی لەدژی كۆڕۆنا بەكاردێت

 

 

تیمێكی پزیشكی فلیپین تواناكانی ڕۆنی گوێزی هیندی ئاشكرا دەكەن لە ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆناداو ئاماژە بەوە دەدەن ئەو ڕۆنە بەرگری لەش بەهێز دەكات لەدژی ڤایرۆسی (كۆڤید – 19) و لەناوی دەبات.

ئەو پزیشكانە لەكاتی تاقیكردنەوەیەكدا ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە (56) كەس لەوانەی نیشانەی سووكی ئەو پەتایەیان هەیە كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی بوون و بۆیان دەركەوتووە ڕۆنی گوێزی هیندی دەتوانێت ئەنجامی سەرسوڕهێنەر بدات بە دەستەوە.

زانایانی ئەنجوومەنی توێژینەوەی پزیشكی و داهێنانەكانی فلیپینیش جەخت لەوە دەكاتەوە، تەنۆلكەی ڕۆنی گوێزی هیندی تازە پێگەیشتوو دەتوانێت بڕی تەنۆلكەی ڤایرۆسی تاجداری نوێ لە خوێندا بە رێژەی (60 – 90%) كەمبكاتەوەو بە مەزەندەی ئەوان دەتوانێت تەمەنی خانەكانی لەشی مرۆڤ درێژ بكاتەوە.

توێژەرەوەكان ددانیان بەوەدا ناوە لەسەرەتای تاقیكردنەوەكەیاندا هەرگیز پێشبینی ئەو ئەنجامانەیان نەكردووە، ئێستاش لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتەدا بەوردی توێژینەوە لەسەرپەیوەندی بەكارهێنانی ڕۆنی گوێزی هیندی و حاڵەتە توندەكانی پەتای كۆرۆنا دەكرێت.

بەپێی بابەتێكی كەشتی نووح، لەبەر ئەوەی هیچ سەرچاوەو توێژینەوەیەكی دیكەی پزیشكی ئەو ئەنجامانەی پشتڕاست نەكردۆتەوە، بۆیە هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەو بابەتە بكرێت و بە وردی ئەنجامەكان هەڵبسەنگێنرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ