ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە خۆ پاراستن لە پەتای کۆرۆنا چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدهگهیهنێت، رێگە بە دانانی پرسە و ئەو بۆنە کۆمەڵایەتیانە نادرێت کە قەرەباڵغی دروستدەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تشرینی یهكهمی 2020 ، ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە خۆ پاراستن لە پەتای کۆرۆنا چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوه"ھەڵمەتی ھۆشیاری بەرفراوان لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی ئەنجامبدرێت بۆ خۆپارێزی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە،گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە مزگەوتەکاندا بە جۆرێک موسڵمانان پابەندبن بە خۆپارێزی".
دەقی بڕیارەكانی ئیدارەی گەرمیان:
١- جەختکردنەوە لە خۆپارێزی تەواو، بە جۆرێک پابەندکردنی ھاوڵاتیان لە شوێنە گشتیەکان و تەواوی فەرمانبەران و کارمەندان لە فەرمانگە حکومیەکان بە بەکارھێنانی دەمامک و رەچاوکردنی دووری نێوانیان.
٢- ھەڵمەتی ھۆشیاری بەرفراوان لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی ئەنجامبدرێت بۆ خۆپارێزی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە.
٣- بڕیاردرا لیژنە تایبەتمەندەکان گەڕان و چاودێرییەکانیان چڕبکەنەوە و رێکارەکانی خۆپارێزی لە بازاڕ و تەواوی شوێنکارەکان لەلایەن کاسبکاران و خاوەنکارەکانەوە بگیرێتەبەر.
٤- چاودێریکردنی ناوەندەکانی خوێندن و باخچەی ساوایان و قوتابخانە ئەھلیەکان و پابەنکردنیان بە گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی.
٥- گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە مزگەوتەکاندا بە جۆرێک موسڵمانان پابەندبن بە خۆپارێزی.
٦- جەختکردنەوە لە رێگەنەدان بە دانانی پرسە و ئەو بۆنە کۆمەڵایەتیانەی قەرەباڵغی دروستدەکات.
ئهوهش لهكاتێكدایه ، لە ٢٤ ی ئەم مانگەدا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، هەر مارکێت و رێستۆرانتێک رێگە بە چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان بدات بێ بەستنی ماسک، ئەوا شوێنەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت و خاوەنی شوێنەکەش بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردن دەدات.