هەسارەی دۆزەخ دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەسارەی دۆزەخ دۆزرایەوە

 

 

زانایان هەسارەیەكی نوێی سەیر دەدۆزنەوە كە ئاسمانەكەی بەرد دەبارێنێت و دەریاكانیشی پێكدێن لە شەپۆڵی گڕاوی بوركانەكەن.

ناویان لەو هەسارە گەرمە گڕگرتووە ناوە (هەسارەی دۆزەخ) كە سەدان ساڵی ڕووناكی لە زەوییەوە دوورە كە ئەم هەسارەیە دەریاو زەریاكانی پێكهاتوون لە گڕاوی تواوەی بوركانەكان و خێرایی با تێیدا لەسەرو خێرایی دەنگەوەیەو لە ئاسمانەكەی تاشەبەرد دەبارێت.

زانایان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەسارە نوێیەكە دەكەوێتە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆرو یەكێكە لە هەرە هەسارە نامۆیەكان كە تا ئێستا دۆزراوەتەوە.

ئەڵبەتە هەسارەی دۆزەخ كە ناوە زانستیەكەی بریتیە لە (K2-141b) لەلایەن زانایانی زانكۆی ماكجیل و زانكۆی یۆرك و پەیمانگای هیندی بۆ خوێندنی زانست دۆزرایەوە.

ئەم هەسارەیە دەكەوێتە دەرەوی كۆمەڵەی خۆرو قەبارەكەی وەكو زەوییە، لەكاتی شیكردنەوەی ڕوناكی هەسارەكە زانایان بۆیان دەركەوت كەوا سێ چارەكی هەسارەكە بە بەردەوامی ڕووناكەو پلەی گەرمی بەشە گەرمەكەی هەسارەكە دەگاتە زیاتر لە (5400) پلەی فەهرەنایتی ئەمەش مانای وایە كە پلەی گەرمیەكەی هێندە بەرزە كە تەنها بەس نیە بۆ تواندنەوەی بەردەكان بەڵكو دەبێتە هۆی بەهەڵم كردنیشیان.

ئەو بەشەی هەسارەكە كە ماوە هەمیشە تاریكەو هێندە ساردەو پلە گەرمیەكەی دەگاتە سالب (328) پلەی فەهرەنایتی.

(موحەمەد لادێ‌ – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ