ئامێرێك بە 30 چركە پشكنین بۆ كۆڕۆنا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئامێرێك بە 30 چركە پشكنین بۆ كۆڕۆنا دەكات

 

 

دەزگای حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا بۆ چاودێری خۆراك و دەرمان FDA ڕێگەی داوە بە جۆرە پـشكنینێك بۆ ڤایرۆسی (كۆڤید 19) كە هەموو كەس دەتوانێت لە ماڵەوە بۆخۆی ئەنجامی بدات و لە ماوەی (30) خولەكدا بزانێت تووشی كۆرۆنا بووە یان نا.

دەزگای FDA ڕاگەیاندنێكی لەم بارەیەوە بڵاوكردۆتەوە، تێیدا دەڵێت، ئەم ئامێرەی كۆمپانیای (لوسێرا هێڵپ) دروستیكردووە بۆ پشكنینی (COVID-19)، دەتوانرێت بەكاربهێنرێت لە ماڵ و عیادەی پـزیشك و بنكەكانی تەندروستی و نەخۆشخانەكان.

بەڵام دەڵێت، ئەگەربێت و ئەو كەسەی پـێویست بكات پـشكنینەكەی بۆ بكرێت تەمەنی خوار (14) ساڵ بێت، دەبێت كارمەندێكی شارەزای تەندروستی نمونەكەی لێ وەربگرێت.

ئەمە یەكەم ئامێرە دەزگای FDA ڕەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دەربڕێت بۆ پـشكنینی كۆرۆنا لە ماڵەوە.

چۆنیەتی ئەنجامدانی پـشكنینەكە ... 

بە چیلكەی وەرگرتنی نموونە كە سەرێكی لۆكەی پـێوەیە، دەكرێت بە لوتی كەسەكەدا، پاشان سەری چیلكەكە دەكرێتە ناو لولەیەكی نایلۆن و تێكدەدرێت، دواتر چیلكەكە دەهێنرێتە دەرێ و سەری نایلۆنەكە دادەخرێت، ئامێرەكە پاش ماوەیەكی كورت ئەنجامەكە پـێشان دەدات.

كۆمپانیاكە دەڵێت: لە بەرنامەیدایە ئامێرەكە بە نرخی كەمتر لە (50) دۆلار لە بازاڕەكان بفرۆشێت.

 

هه‌واڵی گرنگ