ئەمڕۆ جارێكی تر نرخەكانی نەوت بەرز بوونەوەیان تۆمار كردووە، ئەمە لەكاتێكدا تاكو ئێستا ژمارەی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕووی لەبەرز بوونەوە كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی بازاڕی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێكی تر بەرز بوونەوەی تۆمار كردوەو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتۆتە (44.25) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش گەیشتۆتە (41.90) دۆلار.
هەروەها باسیش لەوەكراوە، هێشتا جیهان مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای لەسەر ماوەو بەپێی زانیارییەكان ئەگەری هەیە كەنارگیری كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان بەهۆی ئەو پەتایەوە بەردەوام بێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكانی نەوت دەبێت.