ئەگەر گێزەر بخۆن، لەم نەخۆشیانە بە دوور دەبن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر گێزەر بخۆن، لەم نەخۆشیانە بە دوور دەبن

 

گێزەر خواردنێكی بەسوودەو دەتوانن لەگەڵ پرتەقاڵ بیكەنە شەربەت زۆر خۆش و بەتام و بەسوودە.

خواردنی گێزەر چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی، هەروەها مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، بەو پێیەی چەندین پێكهاتەی گرنگی تێدایەو دەوڵەمەندە بە كۆمەڵێك ڤیتامین بۆیە كۆمەڵێك سوود بەتەندروستیمان دەگەیەنێت.

گرنگترین سوودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. دژە شێرپەنجەیە بەتایبەت شێرپەنجەی مەمك، قۆڵۆن و سییەكان.

2. دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ڕادەی بینین بۆیە چاو بەهێز دەكات.

3. جەستە پاك دەكاتەوە لە ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەكان.

4. سوودی بۆ پووك و ددانەكان هەیە، هەروەها سیمایەكی جوان و سەرنج ڕاكێش دەدات بەپێست.

5. ڕێگری دەكات لەتوشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و دەمار.

(د. بەدر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)

 

هه‌واڵی گرنگ