وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 766 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 33 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا هه‌زار و 766 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه دوو هه‌زارو 412 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 33 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له بەغدا بووه كه ژماره‌یان 273 توشبوه، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له پارێزگای موسەننا بووە كه 7 كه‌سه، تا ئێستا ژماره‌ی مردن له پارێزگای سلێمانی زۆرترین رێژه‌ی تۆماركردوه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كه 10 كه‌س بووه.