هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی عێراق ئاشكرا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی عێراق ئاشكرا كرا

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ‌ كۆی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی رابردو ئاشكراكرد و رایدەگەیەنێت 89 ملیۆن و 153 هه‌زار و 932 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌ و كۆی گشتی داهاتیش سێ ملیار و 456 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلار بوه‌.

لەمبارەیەوە  عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوە كردووە: له‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ، 89 ملیۆن و 153 هه‌زار و 932 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌، كۆی گشتی داهاتیش له‌و مانگه‌دا سێ ملیار و 456 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلار بوه‌، كه‌ 86 ملیۆن و 23 هه‌زار و 204 به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌، به‌بڕی سێ ملیار و 341 ملیۆن و 307 هه‌زار دۆلار.

ئاشكراشیكردووە:  دو ملیۆن و 867 هه‌زار و 637 به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی 109 ملیۆن و 17 هه‌زار و 980 دۆلار بوه‌، هه‌روه‌ها 263 هه‌زار و 91 به‌رمیلیش به‌بڕی شه‌ش ملیۆن و 354 هه‌زار و 714 دۆلار ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه‌.


ئەوەشی وتوە: به‌تێكڕا  هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 38 دۆلار و 772 سه‌نت فرۆشراوه‌، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی 29 كۆمپانیای جۆراوجۆی جیهانیه‌وه‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ