ئیسرائیل باشووری دیمەشق بۆردومان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیل باشووری دیمەشق بۆردومان دەكات

 

 

سوپای سوریا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسڕائیل ناوچەكانی باشووری دیمەشقیان كردۆتە ئامانج و ئەوانەشی لە سوپای سوریا جیابوونەتەوە دەڵێن، هێزی سەربازی ئێرانی لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەمەش لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەمین هێرشی لەوجۆرەیە بۆ سەر دیمەشق.

سوپای سوریا لە بەیاننامەیەكدا وتی، ئیسڕائیل لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە بۆردومانەكەی ئەنجامداوەو زیانەكانیش تەنها ماددیین.

ئەوانەی لە سوپا جیابوونەتەوە وتویانە، هێرشەكە بنكەیەكی سەربازی لە (جەبەل مانع) لەنزیك شارۆچكەی كەسوەوە كردۆتە ئامانج، لەو ناوچەیەدا سوپای پاسدارانی ئێران ماوەیەكی زۆرە مەشق دەكەن.

لەمانگی حەوتدا لە هێرشێكی هاوشێوەدا شارۆچكەكانی نزیك كەسوە كرانە ئامانج كە لەوێ ئەندامانی حزبولڵای لوبنان و گروپەكانی دیكەی سەر بە ئێران بوونیان هەیە، ئەمەش بەپێی كەسایەتیەكی دیاری ئەوانەی لە سوپا جیابوونەتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ