عێراق... لەیەك مانگدا ٢٥ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق... لەیەك مانگدا ٢٥ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان

 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی یەك مانگدا نزیكەی ٢٥ هەزار ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان و پرۆسەكەش بەردەوامە.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕاگەیاند: بە شێوەی ئارەزوومەندانە تەنها لە ماوەی یەك مانگدا پێنج هەزار و ١٨٠ خێزان كە لە ٢٥ هەزار ئاوارە پێكهاتبوون گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: تاوەكو ئێستا ١٥ كەمپ داخراون و گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە دوای دەستەبەركردنی سەقامگیری بووە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان و لە ئێستادا تەنها شەش كەمپ ماونەتەوە كە نزیكەی حەوت هەزار و ٦٩٦ خێزان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە و ئەنبار لەخۆدەگرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ