كێ هۆكاری سەرەكی توندوتیژییە دژ بەژنان لە ئێستادا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كێ هۆكاری سەرەكی توندوتیژییە دژ بەژنان لە ئێستادا

١١/٢٥ ی هەموو ساڵێك هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیە دژی ژنان ..
بەبروای من دەبوایە ئەم ساڵ ئەم هەڵمەتە ناوبنرایە ،هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەسەڵات بەرامبەر هاوڵاتیەكانی ..بۆچی؟
ڕاستە توندوتیژی و سەركوتكردن و چەوسانەوەی ژنان دیاردەیەكە ڕیشەیەكی میژوویی هەیە و بەڕێژەی جیاواز لەهەموو دونیادا هەیە و بەردەوامە ، وەلێ لەكوردستان هۆكاری سەرەكی ئەم توندوتیژیە بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا دەسەڵات خۆیەتی .
لێگەرێن كە چەندەها كەناڵ بەمەبەست و بێ مەبەست بەنزین بە ئاگری ئەم توندوتیژیەدا دەكەن و حكومەتیش پشتیوانی مادی و مەعنەویان دەكات ..
لەئیستادا كاریگەرترین هۆكار نەبوونیی و قەیرانی بێ بژێوی و بێ موچەیی و نەبوونی هەلی كار و ستەمی دەسەلاتە بەرامبەر خەڵك بە هەردوو ڕەگەزەوە..
بۆنمونە پرۆسەی هاوسەرگیری لەكوردستان لە قەیرانیكی مەترسیداردایە .
بەشێكی زۆری گەنجان بەهۆی نەبوونیەوە ناتوانن پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن ،ئەمەش سەری كێشاوە بۆ :
_ كۆچكردنی گەنجان
_ زیادبوونی ریژەی بەكارهێنەرانی مادەی بێهۆشكەر .
_ زیادبوونی گێچەڵپیكردنی سێكسی بەرامبەر كچان و مناڵان .
_ زۆربوونی ڕێژەی كچانی تەمەن گەورە.
_بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران(تەڵاق) بۆ ئاستێكی مەترسیدار و هەڵوەشاندنەوەی خیزانەكان.
_ زیادبوونی حاڵەتی خۆكوشتن و كیشەی كۆمەڵایەتی..
چەندین كیشەی تر كە هاوڵاتیان بەگشتی قوربانی ئەم دۆخە نەخوازراوەن بەگشتی و ژنانیش قوربانی سەرەكین ...
كاتێك حكومەت خۆی بەرپرسیاری یەكەم و هۆكاری سەرەكی توندوتیژیە بەرامبەر بەژنان ،پێویستە پرسیارەكان و سكاڵا و داواكاریەكان ڕووبەرووی ئەم دەسەڵاتە خۆی بكریتەوە ..

 

هه‌واڵی گرنگ