ناسك تۆفیق: بەرپرسانی هەرێم لە ئاست مووچەی فەرمانبەران بێ خەمن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناسك تۆفیق: بەرپرسانی هەرێم لە ئاست مووچەی فەرمانبەران بێ خەمن

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: دەبوو هەر ئەو شەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق موچەی موچەخۆرانی خۆیان چارەسەركرد ، وەفدێكی دانوستكاری بڕیار بەدەست بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بگەشتایەتە بەغدادو نەهاتنایەتەوە تا موچەی موچەخۆرانیان زامن دەكرد .

ناسك تۆفیق ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: دیارە ئەم حكومەتەی لای خۆمان واباشە بۆی عێراق پارە نەنێرێ یان دومانگ جارێ، سێ مانگ جارێ بینێرێ، چونكە هەموو بڕەپارەیەك كە ئەینێرن ئەبێ هەرێم بڕە پارەیەكی دیكە بخاتە سەری و مووچە بدەن كە پارەكە لەعێراقەوە نەهات ئەمانیش ئەو بڕە پارەیە دەخەنەوە سەر خەزێنەكەی خۆیان، ئەگەر وانیە ،ئەم بێ خەمی وخەمساردیە هۆی چیە؟.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەر ئەو شەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەخەوتن تا موچەی موچەخۆرانی خۆیان چارەسەركرد كە تەنها مانگێك دواكەوتبوو ،ئەبوو بەیانی زوو وەفدێكی دانوستكاری بڕیار بەدەست بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئەندامیەتی هەر كەسایەتیەك قسەی دەڕوا لەلای بەرپرسانی عێراق بگەشتایەتە بەغدادو نەهاتنایەتەوە تا موچەی موچەخۆرانیان زامن دەكرد .

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەی ئەم بەناو حكومەتە نەیووت مانگی( ٣٫٤٫٥٫٦٫٧٫٨) ،هیچ لەمانگی نۆوە لەگەڵ عێراق موچەدەدەین؟!!! .. ئەی نازانن شەش ساڵە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەنێوان پاشەكەوت ونەدان وبڕین وڕێژەو ...هتد چ فشارێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی و دەرونی لەسەر تەواوی خەڵكی كوردستان دروست كردوە.

 

هه‌واڵی گرنگ