تەندروستی گەرمیان: نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی شەھید خالید گەرمیانی دەستپێدەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی گەرمیان: نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی شەھید خالید گەرمیانی دەستپێدەکات

كوردیو
 
تەندروستی گەرمیان روونكردنەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی نەشتەرگەریی دەدات لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی.
 
ئەمرۆ چوارشەممە 25-11-2020 لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردەوە،"دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر لەلایەن بەڕێوبەر و لێپرسراوی بەشی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری کفری خۆشەویست و دەوروبەری، خۆشبەختانە بەشی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان کرایەوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"بەسەرپەرشتی پزیشکانی نەشتەرگار 'جراح' لە بەشەکانی نەشتەگەری گشتی و ژنان و مناڵبون لە ئێستادا دوو رۆژ لەهەفتەیەکدا نەشتەگەری ئەکرێت و ھەوڵدەدەین لەداهاتودا زیاتریش بکرێت".
 
لەبارەی رۆژانی نەشتەرگەریشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو،"رۆژانی دووشەممە و سێشەممە نەشتەگەریەکان ئەنجام دەدرێن".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ