پەرلەمانتارێك:ئەو رۆژەی لەشەقام بووم دەنگم باشتر دەگەیشت، دەستەی سەرۆکایەتی لێ نەبوو قسەم پێ ببڕێ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك:ئەو رۆژەی لەشەقام بووم دەنگم باشتر دەگەیشت، دەستەی سەرۆکایەتی لێ نەبوو قسەم پێ ببڕێ

 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە دانیشتنی رۆژی چوار شەممەدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتیان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاووڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یا ناڕەزایی دەربڕن و بۆیه‌ لە ئێستادا بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بووە بە ئەرک.

لەمبارەیەوە د. شایان عه‌سكه‌ری‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان لە نوسینێکیدا لە لاپەرەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی كردۆتەوە:" حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی لە بەرپرسیاریەتی لاداوە بەرامبەر بە مووچە و داھاتی ھاووڵاتی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە ھەمان شێوە لەسەر ھەموو بابەتێک دانیشتن ڕادەگەیەنێ تە نھا لەسەر چارەسەری دۆخی ھاووڵاتی نەبێ".

ناوبراو ئاماژەی بە دانیشتنەكەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان كردوەو ئاماژەی بەوە كردووە ‌كە لە دانیشتنەكەدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتمان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاووڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یا ناڕەزایی دەربڕین، کەواتە تەنانەت پەرلەمانتاریش کە نوێنەری ھاووڵاتیە مافی ئاخاوتنی لێ زەوت کرا لە ژێر ھەر پاساوێک بێت".

ئەوەشی وتوە:" بایکۆت کردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەردەکات، حکومەتی ھەرێم ئیلزام بکات تا بڕێک نەوت و نیوەی داھاتی خاڵە سنوریەکان ڕادەستی بەغدا بکات لەبەرامبەر ناردنی موستەحەققاتی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، تاوەکو ھەرێم بیانووی نەمێنێ بۆ پێدانی مووچەی ھاووڵاتی".

ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: ئەو رۆژەی لەشەقام بووم دەنگم باشتر دەگەیشت، لە شەقام دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی لێ نەبوو قسەم پێ ببڕێ.

 

 

هه‌واڵی گرنگ