45 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە هەولێر دەستی بەسەرداگیرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

45 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە هەولێر دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند: بەهەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر دەستمان بەسەر 45 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوودا گرت.

هێمن سەید موراد بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێكی هاوبەش بۆ مەبەستی پشكنین و چاودێری ژمارەیەك كۆگاو كارگە و دوكانمان بەسەركردەوە، لەئەنجامدا بەهاوكاری تیمەكانی چاودێری بازرگانی و هۆبەی ئابوری ئاسایشی هەولێر توانرا دەست بەسەر 45 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوودا بگیرێت.

بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ڕاشیگەیاند: خۆراكە ماوەبەسەرچوەكان پێكهاتووە لە 20 تۆن پێداویستی دروستكردنی (چپس) لەگەڵ 25 تۆن (خورما)ی ماوەبەسەرچوو، كە دوای دەستبەسەرداگرتنیان سەرجەم ئەو كاڵایانە لەناودەبرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ