جەمال كۆچەر: هیچ پێشنیازێك بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی عێراق نیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جەمال كۆچەر: هیچ پێشنیازێك بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی عێراق نیە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: هیچ پێشنیازێك بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران، لە ئارادا نییە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: هیچ زانیارییەك یان پێشنیازێك لە ئارادا نییە سەبارەت بە كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی عێراق، لە بودجەی گشتی ساڵی داهاتوودا، ڕاشیگەیاند: حكومەت هیچ گۆڕانكارییەكی لەبارەی مووچەی نوێی فەرمانبەران، رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران، نەكردووە.

بەگوێرەی قسەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، جیاوازییەكی زۆر لەنێوان دەرماڵەی فەرمانگەیەك بۆ فەرمانگەیەكی تر هەیە، كە ئەمەش نادادپەروەرانەیە و پێویستە سەرجەم دەرماڵەكان یەك بخرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ