زەوی ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زەوی ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات

 

 

مانگی ڕابردوو، گۆی زەوی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی بە خۆیەوە بینی بۆ بەرزترین پلەی گەرمی، لە نێو ئەو ژمارە پێوانەییانەی كە تا ئێستا بۆ مانگی تشرینی دووەم تۆمار كرابوون.

یەكێتی كۆپرنیكۆسی ئەوروپی بۆ چاودێری كردنی گۆرانكارییەكانی كەش و هەوای گۆی زەوی لە ڕاپۆرتێكی مانگانەیدا ئاماژەی بەوەدا كە پلەی گەمی لە (12) مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە بە جۆرێك كە لە مانگی دیسێمبەری (2019) ەوە تا نۆڤێمبەری ساڵی (2020) پلەی گەرمی (1.28) پلە لەچاو ساڵانی پێشوو بەرزترە.

سكرتێری گشتی كەشناسی نەتەوە یەكگرتووەكان (بێتری تالاس) لە وتەیەكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز وتی، ڕێژەی ئەو گازە كەڵەكە بوانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەوری بەرگە هەوای زەویانداوە، گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی كە لە سێ ملیۆن ساڵدا بەو شێوەیە نەبینراوەو بەردەوامیشە لە بەرزبوونەوە.

هەرچەندە دەردانی ئەو گازە زیانبەخشانەی بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیەوە دەردەچن لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی (17%) كەمی كردبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمان ئاستی ساڵی (2016) ی هەیە ئەگەر بەراوردی بكەین بە (15) ساڵی ڕابردوو لە زیاد بوونی دەردانی ئەو گازە زیان بەخشانە.

وە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە چەند سەرچاوەیەكی باوەرپێكراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بڵاو كراوەتەوە، لە سەرەتای مانگی شەش و لەگەڵ دووبارە دەستبەكار بوونەوەی كارگەو فەرمانگەكان دووبارە دەردانی گازە زیان بەخشەكان بەڕێژەی سەدا پێنج زیادی كردۆتەوە لەچاو ساڵی (2019). 

هەروەها هەمان ئەو سەرچاوانەش ئاماژەیان بەوە كرد كە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو یەكێك بووە لە گەرمترین مانگەكان و بەرزترین پلەی گەرمی بۆ ئەم مانگە تۆمار كراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ