دكتۆرانی ڤێرتێرنەری و لێكۆڵەرانی نەخۆشی ئاژەڵان بۆیان دەركەوتووە، كە پڵنگی بەفرینی لە باخچەیەكی ئاژەڵانی ئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
لە هەواڵێكی (سكای نیوز) ی بەریتانیدا هاتووە، بۆ یەكەمجارە لە باخچەیەكی ئاژەڵانی ئەمریكا لە ویلایەتی كینتاكی، پڵنگی بەفرینی كە یەكێكە لە ئاژەڵە دەگمەنەكانی جیهان، دوای ماوەیەك لە چاودێری كردن و پشكنینی تەندروستی دەركەوتووە كە هەموو ئەو نیشانانەی كە دەرخەری تووشبوونن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو ئاژەڵەدا بوونی هەیە.
ئەوەش بۆتە هۆكارێك بۆ ئەوەی گشت كارمەندان و دكتۆرانی ئەو باخچەیە، بە وریایەكی زۆرەوە مامەڵە بكەن لەگەڵ ئاژەڵانی باخچەكە.