هەمومان پیاوخراپین!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەمومان پیاوخراپین!

- ڕاستە فەرمانڕەواکانمان گەندەڵ و دز و درۆزنن، بەڵام ئایا پرسیومانە کە خودی خۆمان چۆنین؟ بەجۆرێک هەریەکەمان لە سنوری دەسەڵاتماندا بۆ بەرژەوەندی خۆمان مافی ئەوانیتر پێشێل دەکەین.
- تۆی دادوەر یاساکانت بە دوو پێوەرە بۆ ئەوانەی لەسەروخۆتەوەن بەجۆرێکە و بۆ خوارخۆت بە جۆرێکیترە!
- تۆی پزیشک لە نەخۆشخانەی گشتیەوە نەخۆشەکان دەنێریت بۆ نۆرینگە تایبەتەکەی خۆت، بە بەهانەی ئەوەی ئەو ئامێری پشکنینانە لێرە نیە!
- تۆی دوکاندار بەداگیرکردنی شەقامەکان مافی هاتووچۆکەرانت پێشێلکردوە.
- ئێوەی خاوەن دەرمانخانەکان نرخی دەرمانەکانتان وەکیەک نیە و زۆریش جیاوازن!
- تۆی میوەفرۆشی گەڕۆک بەدەنگی بڵندگۆی سەر ئۆتۆمبێلەکەت خەڵکی و کۆڵان و شارت هەراسانکردووە.
- تۆی شۆفێر بە پابەندنەبون بەیاسای هاتووچۆوە مافی ئەوانیتر پێشێل دەکەیت.
- تۆی پرێزەر لەپێناو مشتێ پارەدا بەرگریەکی سەرسەختانە لە دز و پیاوکوژ و گەندەڵکاران دەکەیت.
- تۆی مامۆستا بۆ دەبێت منداڵەکەت هەمووساڵێک یەکەمیی پۆلەکەی بێت؟
- تۆی دراوسێ پێشێلی مافی دراوسێکەت بەلاوە ئاساییە.
- تۆی موچەخۆری بندیوار موچەکەتت بەلاوە حەرام نیە!
- تۆی قوتابی کە لەتاقیکردنەوەکاندا غەش دەکەیت.
- تۆ و تۆ و تۆ و.......
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ ئەو چین وتوێژانە، ئەوانە نمونەن لە خەروارێک، مەرجن نیە هەموو کارەکتەرەکان هەڵگری ئەو سیفەتە نەشیاوانە بن.

 

هه‌واڵی گرنگ