لەم تاریكەستانە شەوی یەڵدا چیە!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم تاریكەستانە شەوی یەڵدا چیە!

هەموو ساڵێك لە كۆتا شەوی وەرزی پایز و یەكەم شەوی وەرزی زستان، واتا شەوی 20 لەسەر 21 ی مانگی 12، بە شەوی یەڵدا ناودەبرێ‌، هەندێ كەس گرنگی تایبەت بەم شەوە دەدەن و تا بەرەبەیان ئاهەنگ دەگێڕن!
شەوی یەڵدا چیە و چۆنە و لەچیەوە هاتوە؟ پەیوەندی بە باسەكەی ئێمەوە نیە. بەڵكو ئەوەی ئێمە مەبەستمانە تەنیا ئەوەیە كە باس لە تاریكی و شەوە زەنگی لەبن نەهاتووی ئەم وڵاتە بكەین، ئاخر ئەگەر شەوی یەڵدا بە شەوێكی توولانی و درێژترین شەوی ساڵ هەژمار بكرێ‌ و، زۆرترین مانەوەی تارای رەشی تاریكی شەوبێ، ئەوە ساڵەهای ساڵە لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵات و بەتایبەت لەم وڵاتەی خۆمان، هەرشەوە و هەر تاریكە و هەر شەوە زەنگە. بۆنا؟ ئەوەنیە وڵات خەریكە لە تاریكیدا دەخنكێ‌ و سەرخان و ژێرخانی بە یەكجاری لەناودەچێ‌!!!
ئەوەنیە تاریكی باڵی كێشاوە بەسەر چاو و دڵ و عەقڵ و ویژدانی هەزاران كەس و تروسكاییان لێبراوە و، بەراست و چەپ خەڵك دەكوژن و خەڵك سەردەبرن،لە كاتێكدا كە خۆشی نازانێ‌ بۆچی ئەم كارە دەكات. لێرە هەر شەوە و هەرشەو بووە و بەداخەوەش پێدەچێ‌ هەر شەویش بێ‌ و، بەم زووانە كزنگی خۆر دەرنەكەوێ‌!!!
ئاخر ئەگەر شەو مانای تاریكی و نەبینینی شتەكان بێ‌ وەك خۆیان، ئەوە زۆر دەمێكە هەموو كات و بەردەوام راستیەكان شێوێنراون و دانیشتن و كۆبونەوەی پشت دەرگا داخراوەكان رۆژی رووناكیان كردەوە بەشەوە زەنگ ،لەم لاشەوە فیكری تاریكی ئیرهابی هاوردە و چێنراو سەراپای وڵاتی هێناوەتە هەلەكە سەماو تەڕووشكی بەیەكەوە سوتاندە!!!
لێرە تاریكی شەو هێندە تۆخە بەهیچ فەیلەسوفێك شی ناكرێتەوە.ئاخر ئەگەر شەو مەیدانی پیاو خراپان بێ‌، ئەوا دز و جەردە و پیاو خراپ و پیاو كوژانی ئەم وڵاتانەی خۆرهەڵاتی ناوین، ئەوەندە زۆرن، هەرگیز رێگا نادەن تیشكی خۆر دەركەوێ‌ و پاشەڵی پسی ئەوان دەرخە، لێرە خۆری حەقیقی زۆر دەمێكە باری كردوە،ئەوەش كە بەیانیان دەیبینن و وادەزانن خۆرە، ئەمە تەنها خۆرێكی مەجازیە و وەك شەوە زەنگ تاریكەو لە چاوی هەزاران كەس رەش بە سپی و سپی بە رەش دەردەخا.بۆیە لێرە هەردەم تاریكە و هەردەم یەڵدایە و خۆر هەڵنایە.

 

هه‌واڵی گرنگ