ئەڵمانیا چاوەڕوانی قۆناغێكی سەختی كۆڕۆنا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەڵمانیا چاوەڕوانی قۆناغێكی سەختی كۆڕۆنا دەكات

 

 

ناوەندی ڕۆبەرت كوخ بۆ چاودێری تەندروستی بڵاویكردەوە، كۆی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئەڵمانیا 40 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند، هاوكات ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هۆشداریدا لەوەی هەفتەكانی داهاتوو سەختترین قۆناغی پەتاكە دەبێت.

ناوەندەكە ئاماژەشی بەوەدا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 465 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئەڵمانیا تۆماركراوە، بەوەش كۆی گیان لەدەستدانەكان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە بەرزبۆوە بۆ 40,343 حاڵەت.

تاوەكو ئێستا زیاتر لە 1,9 ملیۆن كەس لە ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسەكە بوون و دوو رۆژی رابردووش نزیكەی 17 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا (ئەنجێلا مێركڵ) هۆشداریداو وتی : دەرەنجامی كۆبوونەوەو گردبوونەوە كۆمەڵایەتییەكان كە لە ماوەی پشووەكانی سەری ساڵدا زیادبوون هێشتا دەرنەكەوتووە.

وتیشی : هەفتەكانی داهاتوو سەختترین قۆناغی پەتاكە دەبێت لەكاتێكدا پزیشك و تیمەكانی تەندروستی بەوپەڕی توانای خۆیانەوە كاردەكەن.

ئەڵمانیا كە ژمارەی دانیشتوانی نزیكە (83) ملیۆن كەسە، هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەتاكە، لە ئێستاشدا ڕووبەڕووی شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسەكە بۆتەوە دوای ئەوەی لەسەر ئاستی ئەوروپاو بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ئەوروپادا توانی بەسەر شەپۆڵی یەكەمی ڤایرۆسەكەدا سەربكەوێت.

 

هه‌واڵی گرنگ