لەبەر ئەم 5 سوودە، پەتاتە بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەر ئەم 5 سوودە، پەتاتە بخۆن

 

 

پەتاتە بە یەكێك لە سەوزەواتە گرنگەكان دەژمێردرێت كە زۆر كەس تامی لێ دەكات، بە گەورەو بچووكەوە، سەرەڕای تامە نایابەكەیی و نرخە هەرزانەكەی دەتوانرێت بە شێوازی هەمەجۆر لێ بنرێت.

پەتاتە بەهۆی ئەوەی بەكارهێنانێكی زۆری هەیە لەناو خەڵكیدا وە شێوازی ئامادەكردنی هەمە چەشنەیە كە دەیكاتە خۆراكێكی بە سوود لەڕووی تەندروستیەوە لەوانە:

1. دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراكییە گرنگەكان : پەتاتە سەرچاوەی ژمارەیەكی زۆر لە ڤیتامین و كانزاكانە وەك (پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیزو ڤیتامین c و ڕیشاڵەكان و پرۆتین).

2. دژە ئۆكسیدە : پەتاتە بەوە جیا دەكرێتەوە كە دەوڵەمەندەو ئاوێتەكانی وەكو فلافۆنۆیدو كارۆتین و ترشی فینۆلی كە وەكو ماددەی دژە ئۆكسید لە لەشدا كاردەكەن كە بەمەش مەترسی تووش بوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكی وەكو نەخۆشی دڵ و شەكرەو شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

3. بەپێی شارەزایانی بواری خۆراك پەتاتەی ئەرخەوانی سێ بۆ چوار جار زیاتر ماددەی دژە ئۆكسیدی تێدایە وەك لە پەتاتەی سپی.

4. كۆنترۆڵی شەكرە دەكات : پەتاتە جۆرە نیشاستەیەكی تێدایە كە بە تەواوی لە گەدە هەرس نابێت و دەچێتە ریخۆڵە، دەبێتە ژەمێكی باش بۆ بەكتریا سوودبەخشەكانی ناو ریخۆڵە.

5. توێژەران پەیوەندی نێوان ئەو نیشاستەو چەندان سوودی تر بە یەك دەبەستێتەوە، لەوانە بەرهەڵستی ئەنسۆلینە كە ئەمەش رێژەی شەكر لە لەشدا رێكدەخات.

 

هه‌واڵی گرنگ