بە گوژمەی 6.5 ملیۆن دۆلار پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە و سلێمانی واژۆكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە گوژمەی 6.5 ملیۆن دۆلار پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە و سلێمانی واژۆكرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت: بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار گرێبەستی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە و سلێمانی واژوو كرا.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە14/1/2021 وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار قۆناغێكی تری گرێبەستی پرۆژەی باشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەردوو پارێزگەی هەڵەبجە و سلێمانی لەسەر قەرزی درێژخایەنی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی واژوو کرد.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وردەکاری پرۆژەكەی بۆ دەزگەکانی خستەڕوو و رایگەیاند: ئەو پرۆژەیەی ئەمڕۆ بە گوژمەی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ هەردوو پارێزگەی هەڵەبجە و سلێمانی لەسەر قەرزی درێژخایەنی جایكا واژوو دەكرێت، كە بڕی چوار ملیۆن و حەوسەد و پەنجا هەزار دۆلاری بۆ سلێمانی دەبێت و بڕی یەك ملیۆن و حەوسەد و پەنجا هەزار دۆلاریشی بۆ هەڵەبجە دەبێت.

سەبارەت پرۆژەكەی سلێمانی گوتیشی: ئەوەی پارێزگای سلێمانی، نۆژەنكردنەوەی هێڵی سەرەكی گواستنەوەی ئاوە لە تاسلوجەوە بۆ سلێمانی، بە درێژایی 17 كیلۆمەتر. لەبارەی جۆری پرۆژەكانی هەڵەبجەش گوتی: ئەوەی پارێزگەی هەڵەبجە، نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێكی ناو شارە بە درێژایی چوار كیلۆمەتر و نیو، هەروەها ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ ئاوەشۆڕكردنی پاشماوەی وێستگەی ئاوی هەڵەبجە.
 

 

هه‌واڵی گرنگ