لەبارەی زمانەی میكانیكی دڵ ئەمانە بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی زمانەی میكانیكی دڵ ئەمانە بزانن

 

 

(د. زانیار ئاغال) پزیشكی پسپۆڕی هەناوی ڕوونی دەكاتەوە كە دڵی مرۆڤ كاری ئەوەیە وەكو پەمپێك خوێن بنێرێت و دابەش بكات بۆ هەموو لاشەی مرۆڤ واتە هێزی هەبێت ئەو خوێنە شلە بگەیەنێتە سەری پەنجەی قاچ و تەپڵی سەر لە یەك كاتدا، هەمان كات بڕێكیش بنێرێت بۆ سییەكان تاوەكو ئۆكسجینی لێ وەرگرێت و پاكی بكاتەوە، لەیەك كاتیشدا توانای هەبێت هەموو خوێنەكە وەرگرێتەوە لە سەرەوە بۆ خوارەوەو لە سییەكانیش.

ئەم ئەندامە گرنگە وا دروست كراوە كە لەناو خۆیدا چوار زمانە هەبن، ئەم زمانانە وەكو پاسەوانێك وان كە ڕێ دەكەنەوە بۆ خوێن بڕوات و ناهێڵن خوێنیش بگەرێتەوە بۆ دواوە. جا گەر ئەمانە تێك بچن، تەسك ببنەوە یان شل ببنەوە، ئەوا خوێنەكە بە باشی هاتووچۆ ناكات.

(د. زانیار ئاغال) ئاماژە بەوەشدەدات كە ئەو كەسانەی نەخۆشی زمانەی دڵیان هەیە، بەشێكیان سوودمەند دەبن لە گۆرینی زمانەكە بە دەستكرد، سی ساڵ پێش ئێستا ئەمە خەون بوو، بەڵام ئێستا واقیعە.

ئەم زمانە دەستكردە جگە لەوەی هەموو ئیشەكەی زمانە سرووشتییەكە دەكات، دەبێت بەرگەش بگرێت بۆ ئەو هەموو هاتووچۆیەی خوێن، نەشكێت، جام نەبێت و دەبێت ئەوەندەش ناسك بێت بتوانێت لە ڕێی قەستەرەوە لە دەماری قاچەوە ببرێتە ناو دڵەوەو خۆی كرژ بكات تا لە كاتی نەشتەرگەرییەكەدا نەشكێت.

زمانەكان دوو جۆرن، میكانیكی كە لە كانزاكان درووست دەكرێن و زیندەگی كە لە بەراز دروست دەكرێن.

(ماكوان عیززە‌ت – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ