عێراق قەدەغەی گەشتكردن بۆ 20 وڵات دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق قەدەغەی گەشتكردن بۆ 20 وڵات دەكات

 

 

لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن لە عێراقەوە بۆ (20) وڵات درێژكرایەوە، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا لەو وڵاتانەدا.

لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق، تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆبوویەوەو بڕیاریدا، بە درێژكردنەوەی بڕیاری ژمارە (231) ی ساڵی (2020) ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بە قەدەغەی گەشتكردن لە عێراقەوە بۆ (20) وڵات بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا لەو وڵاتانەدا.

ئاماژەبەوەشكراوە، لێژنەكە بڕیاریدا هاتنی گەشتیارانی بیانی لەو وڵاتانەوە بۆ عێراق قەدەغە بكات و تەنیا رێگە بە گەشتیاری عێراقی دەدرێت لەو وڵاتانەوە بگەڕێنەوە، بەو مەرجەی دوای گەیشتنیان (14) رۆژ كەرەنتین بكرێن.

ناوی ئەو وڵاتانەش بریتین لە، (بەریتانیا، نەمسا، بەلجیكا، دانیمارك، فینلەندا، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆكسمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمریكا، هیند، ئوسترالیا، ژاپۆن، باشوری ئەفریقیاو زامبیا).

 

هه‌واڵی گرنگ