راپۆرتی دیلۆیت: (15%) ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راپۆرتی دیلۆیت: (15%) ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەچێت

 

 

بەپێی ئەو خشتەیەی كە (دیلۆیت) ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە (15%) داهاتی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەڕوات بە جۆرێك لەكۆی داهاتی نەوتی هەرێم كە لە (1/1 بۆ 31/3/2020) بڕەكەی (ملیارێك و 342 ملیۆن) دۆلار بووە لەو بڕە.

یەكەم: (136 ملیۆن و 731 هەزار) دۆلار بۆ كرێی بۆری نەوتی توركیا واتا لە (10%) ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بۆری نەوتی توركیا دەچێت و لە (13%) ی بۆ بۆری نەوتی هەرێم دەچێت، واتا (23%) ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كرێی بۆری گواستنەوەی نەوت دەچێت. 

دووەم: (60 ملیۆن) دۆلار بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی توركیا ( TEC) و (TPIC) كۆی گشتی دەكاتە (196 ملیۆن) دۆلار لە كۆی (ملیارێك و 342 ملیۆن) دۆلار كە دەكاتە لە (15%) ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەو سێ مانگەدا.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی درەو، بەڵام لە دوو راپۆرتی تردا حكومەتی هەرێم پارەی قەرزی كۆمپانیاكانی توركیا نەداوەتەوە واتا لە مانگی سێوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم قەرزی كۆمپانیاكانی توركیای نەداوەتەوەو بۆتە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم.

 

 

هه‌واڵی گرنگ