ماوەی چه‌ند رۆژێكه، لە سنووری پارێزگای بەدلیس، به رێژه‌یه‌كی زۆر بەفر دەبارێت و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك گوند، هاتووچۆیان تێدا وه‌ستاوه، له‌باره‌یه‌وه شاره‌وانی به‌دلیس زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
شارەوانیی بەدلیس رایگەیاندووە: تیمەکانیان لە 9 ناوچەی جیاوازەوە رێگاکان لە بەفر پاکدەکەنەوە، لەو هەڵمەتەی شارەوانیدا 52 گلێدەر و بڵدۆزەر بە 75 کارمەندی راماڵینی بەفرەوە بەشداری دەکەن، تیمەکانی شارەوانی بەسەر 3 گرووپدا دابەشکراون و بەبێ وەستان بەردەوامن لە راماڵینی بەفر، ته‌نها كێشه‌ی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه كه به‌فربارین به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌ركه‌كه‌یان قروستر بووه.
شارەوانی به‌دلیس ئاشكرایكردووه، تا ئێستا کێشەیان لە کارەکانیان نییە، ته‌نها ئەوە نەبێت، لە هەندێک شوێن هاونیشتمانیان هەواڵی بێ بنەما بە تیمەکان دەدەن، لەوەی گوایە رێگەی گوندەکانیان داخراوە، کەچی تیمەکان کە دەگەنە شوێنەکە دەبینن کێشەیەک لە رێگەکاندا نییە، ئەمجۆرە هەڵسوکەوتانە کێشە بۆ کات و توانای تیمەکانی شارەوانی دروست دەکەن.
جێگه‌ی باسه، ماوەی چه‌ند رۆژێكه بێ پچڕان بەفر لە سنووری پارێزگای بەدلیس دەبارێت و بەهۆیەشه‌وە رێگای نزیكه‌ی 160 گوند به‌ته‌واوی داخراون.