ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان قه‌یرانی زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و قه‌یرانه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ كاره‌سات، چونكه ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردیش ده‌كه‌وێته ده‌ست حكومه‌ت.
لەمبارەیەوە نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندوە: هه‌ندێك قه‌یران هه‌یه ده‌گۆڕدرێن بۆ كاره‌سات كاتێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه به‌بێ دیاریكردنی كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واتای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنیش ده‌كه‌وێته ده‌ست حكومه‌ت، ئه‌وه‌ش نابێت روبدات، چونكه ته‌نها قه‌یرانی زیاتر ده‌خولقێنێت.
ناوبراو ئەوەشی خستۆتەروو: دواخستنی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له بژارده به‌هێزه‌كان و زۆرینه‌ی كوتله سیاسیه‌كان رازین له‌سه‌ر ئه‌و بژارده‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی بارودۆخی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.