چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی عێراق پێکهێنانی بزوتنەوەیەکی سیاسی‌یان راگەیاند و ده‌شڵێن، هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 16 ی كانونی دووه‌می 2021 عەلائ رکابی، چالاکوانی دیاری خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای زیقار هاوكات سەرۆکی بزوتنەوە سیاسییەكه‌یه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەژێرناوی بزوتنەوەی "امتداد" جوڵانەوەیەکی سیاسی‌یان پێکهێناوە و بزوتنەوەکەیان وەک دەنگ و نوێنەری خۆپیشاندانەکان بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و کردنەوەی دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ پارت و لایه‌نه‌كان، ژمارەی حزبە سیاسییەکان لەعێراق لەزیادبوندان .