"لە بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستاندا لێبڕینی مووچە جێگیر دەکرێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"لە بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستاندا لێبڕینی مووچە جێگیر دەکرێت"

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت لە بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستاندا لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران جێگیر دەکرێت و دەشڵێت هێشتا کاتی دابەشکردنی مووچە دیارنییە.

محەممەد ئیلخانی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "بڕیاری فەرمی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە نییە، هیچ وادەیەک دیارنییە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام بڕیارە مووچەکە بدرێت. رەنگە ئەم هەفتەیە یان هەفتەیەکی دیکە بێت".

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردبوو: رۆژی 17ی ئەم مانگ بە لێبڕینی 21% دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو دەکرێت، بەڵام محەممەد ئیلخانی، گوتی: "دابەشکردنی مووچەکە بەپێی داهات دەبێت، عێراق پارەکەی نەناردووە بۆیە مووچەی فەرمانبەران بەگوێرەی داهاتی بەردەست لێی دەبڕدرێت. لێبڕینەکە دەبێت بە گوێرەی بڕی داهاتەکە دەبێت."

دەربارەی لێبڕینی 25٪ بۆ 35٪ و زیاتر، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان بە (رووداو)ی وتوە: "ئەو بڕە لێبڕینە ئەوکاتە جێگیر دەکرێت کاتێک یاسای بودجە دادەنرێت، رەنگە ئەوکات وەکو رێژەیەکی دیاریکراوبێت و بڵێن 70٪ی مووچە لە ساڵی 2021دا هەموو مانگێک دابەش دەکرێت."

ئێستا لە هەرێمی کوردستان 1 ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە 895 ملیار دیناری پێویستە.

هاوكات پشکی شێری داهاتی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی نەوتە؛ ئەمە جگە لەوەش داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەکان، یارمەتی هاوپەیمانان و ئەو بودجەیەیە کە لەبەغداوە دێت.

داهاتی مانگانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە تەمویلی بڕە پارەکەی بەغدا کە مانگانە 320 ملیار دینارە، بەڵام چەند مانگێکە ناینێرێت، 20 ملیار دیناری تەمویلی هاوپەیمانان، 270 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ.

 

هه‌واڵی گرنگ