له راپۆرتێكدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، باس له خراپی ره‌وشی ئابووری عێراق ده‌كات و راده‌گه‌ینێت: برسێتی له عێراق گه‌یشتۆته دۆخێكی مه‌ترسیدارو پێوسته به‌رپرسانی عێراق زوو چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزنه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه‌كراوه، له ئێستادا زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س رۆژانه یه‌ك ژه‌م خواردنیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و رێژه‌یه بۆ 6 ملیۆن به‌رزببێته‌وه تا ناوه‌راستی ساڵی 2021 .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی، خراپی ئیداره و دارایی و بوونی گه‌نده‌ڵی و رۆتین و دزینی سامان و به تالان بردنی داهاتی نه‌وت، له‌لایه‌ن گروپه‌كانی نزیك له ئیرانه‌وه، به هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌و برسێتییه ده‌زانێت.
سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كه ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه برسێتی و شه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراو، ببیته هۆكاری كۆچی به كۆمه‌ڵی گه‌نجان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.