دادگای تاوانە قورسەكانی ئامەد، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ پەرلەمانتارێكی ئافره‌تی پێشوی هەدەپە ده‌ركرد، له‌یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا، په‌رله‌مانتاره‌كه سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی ئەندامی پەكەكەیە، لەلایەن دادگای ٩ی تاوانە قورسەكانی ئامەدەوە بڕیاری دەستگیركردن بۆ خەدیجە كۆجەمان پەرلەمانتاری پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دەركرا.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه، دوای ئەوەی یەكەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی كۆجەمان بەڕێوە چوو، دادوەر بڕیاری دا تا دانیشتنێكی تری دادگا، پێویستە كۆجەمان دەستگیر بكرێت، چونكە بەڵگەكان دەیسەلمێنن سەر بە پەكەكەیە.
شایه‌نی باسه، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، كۆجەمان هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردۆته‌وه و ده‌ڵێت: هەرگیز ئەندامی پەكەكە نەبوومە، بەڵام نەیتوانی بڕوا بە دادوەر بهێنیت، بۆیە دانیشتنەكە بۆ كاتێكی تر دوا خراوە.