سه‌باره‌ت به شوقه‌كانی نیشته‌جێوون، په‌رله‌مانتارێك، په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت: تكایه ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیه راگرن.
سه‌لمه فاتیح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات و دنوسێت: تكایه ئه‌م نایاسایه رابگرن له پێناو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌دان خێزان به هیوا و ئومێدێكی گه‌وره‌وه له ساڵی 2013ه‌وه فۆڕمی نیشته‌جێبونیان پڕكردۆ‌ته‌وه به هیوان له كرێچێتی ڕزگاریان ببێت، به‌ڵام وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنمایه‌كان چه‌ندین شوقه‌ی دابه‌شكردووه له شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه به‌بێ وردبینی و به‌بێ فۆڕم له‌بری ناوه یه‌ده‌گه‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه پره له ناعه‌داله‌تی، بۆیه تكایه ئه‌م بڕیاره رابگرن و ئێمه‌ش هه‌موو رێكاریكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ریگرتن له‌م گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌یه‌ت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
جێگه‌ی باسه، له‌ساڵی 2013دا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شوقه له هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه، زڕگوێز و سیته‌ك،ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان فۆڕمیان پڕكرده‌وه، كه كۆی شوقه‌كان "سێ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و بیست و چوار" شوقه‌ن و به‌شێك له‌و شوقانه ته‌واوبوون، به‌ڵام تا ئێستا ده‌به‌ش نه‌كراون.