بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی لەبارەی بودجەی هەرێمەوە هەواڵێكی ناخۆش رادەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی لەبارەی بودجەی هەرێمەوە هەواڵێكی ناخۆش رادەگەیەنێت

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراق رایدەگەیەنێت تا ئه‌م ساته‌ شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه و ئەگەر هه‌یه‌ کەئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبودجە.

د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراق بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە تائه‌م ساته‌ شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه‌ کەئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبودجەی عێراق.

ناوبراو وتویەتیشی :زەحمەتە چەسپاندنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەپڕۆژەیاسای بودجەی عیراق ،هەرێمی کوردستان کارتی فشاری لەدەست نییە .

ئەوەشی خستۆتەروو :ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بكات له‌ماوه‌ی دوو -سێ مانگی داهاتوو ده‌توانێت ئه‌و بڕه‌ مووچه‌یه‌ی كه‌ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ زیادی بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ