شۆفێرانی سلێمانی لەداخستنی شەقامێك ئاگادار دەكرێنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شۆفێرانی سلێمانی لەداخستنی شەقامێك ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگادار دەكاتەوەو داواشیان لێدەكات پردەكە‌و شەقامە لاوەكییەكان بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتۆچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە بەهۆی كاركردنی تیمەكانی شارەوانی لەسەر بەرزەپردی كۆبانێ‌ لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، بۆ ماوەی حەوت رۆژ سایدی دەستە ڕاستی پردەكە بەربەستكراوە.

بەڕێوەبەرایەتیەكە داوا لەشۆفێران دەكات شەقامی سەرەكی ژێر پردەكە‌و شەقامە لاوەكییەكان بەكاربهێنن بۆ ئەوەی لۆد‌و قەرەباڵغی زیاتر دروست نەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ