زانیاری لەسەر گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری لەسەر گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بزانە

باقی صابر رائدی هاتووچۆی سلێمانی باس لە گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەكات و چۆنیەتی گواستنەوەو پێداویستیەكانی بەم شێوەیەی خوارەوە خستەڕوو:

یەكەم- پێداویستی كڕیار
۱-بەڵگەی كەسی كۆ پی وئەسڵی(پێناسەی باری كەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی+كارتی زانیاری+یەك وێنە)
۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆكەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەكركوك
۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووی ماددەی ۱٤۰ بەدەر لەكركوك
دووەم:-پێداویستی فرۆشیار:-
-بەڵگەی كەسی ئەسڵی(پێناسی باری كەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی +یەك وێنە)
سێیەم:-
ئەگەر كڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریكار (وكیل) ئامادەبوو پێویستە:-
بەڵگەی كەسی كۆپی وئەسڵی(پێناسی باری كەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی+یەك وێنە) پێبێت
چوارەم:-
هێنانی ئەستۆپاكی باجی دەرامەت كڕیارو فڕۆشیار بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەك تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی
پێنجەم:-
ئەنجامدانی پشكنینی هاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێك بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو
شەشەم:-
ئەگەر كڕیار یان فرۆشیار كۆمپانیابوو، دەبێت بریكاری كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی پێبێت
حەوتەم:
ئەگەر فرۆشیار كۆچی دوای كرد بوو دەبێت ئەوكەسانەی كە میراتگر دەبن بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریكار (وكیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەكی پەسەندكراوی قەسامەكە
تێبینی:-
تەنها دەڕاسەو ماتۆر و ئامێری تایە زنجیر مەرجی توندوتۆڵی ناوێت
قۆناغەكانی ئەنجامدانی مامەڵە
۱- پشكنین و مەرجی توندو تۆڵی
۲-سەردانی بەشی سزاكان (غرامات)
۳-ڕێكخەری مامەڵە
٤-ئەفسەری تۆمار/ دەبێت كڕیارو فرۆشیار ئامادەبێت
٥-ژمێریاری
٦-تسلیم كردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە

 

 

هه‌واڵی گرنگ