برینی گەدە چییە، زانیاری زیاتر بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

برینی گەدە چییە، زانیاری زیاتر بزانن

 

 

هۆكارەكانی پێكهاتنی برین كامانەن ؟

بەكتریایەك بەناوی هلیكۆباكتر پیلۆری هۆی سەرەكی برینی گەدەو (دوانزەگرێ) دوانزە دەقامكەیە، بەڵام هۆكارەكانی دیكە بریتین لە : زێدەبوونی ئەسیدی گەدە، سترێس، هاتنەخوارەوەی هێزی بەرگری توێكڵی ناوبۆشی گەدەو ریخۆڵە، پاش بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی وەك ئەسپرین، ئیبۆپرۆفن و دیكللۆفێناك.

نیشانەكانی زامی كۆئەندامی هەرس كامانەن ؟

سەرهەڵدانی ئێش (1 تا 2) كاتژمێر دوای نان خواردن، ئازار بە برسێتی، بەتایبەتی لە شەوداو كەمبوونەوەی ئازار پاش نانخواردن، نیشانەی زامی دوانزە دەقامكەیە، سەرهەڵدانی ئازار لەكاتی نان خواردن یان دوای نان خواردن لەوە دەچێ نیشانەی زامی گەدەبێ، هەستكردن بە پڕبوونی گەدە، دڵتێكهەڵهاتن، ڕشانەوە، باكردنی سك و جاروبار كزبوون.

دكتۆر بۆ دەستنیشانكردنی ئەم نەخۆشییە چی دەكات ؟؟

دكتۆر سەبارەت بە نیشانەكردنی ئەم نەخۆشییە پرسیار دەكات، دوای تێڕوانین، لەوەدەچێ بەر لە بەكارهێنانی هەرچەشنە ئازمایشێك (تاقی كردنەوەیەك) دەرمان بۆ عیلاجی زامەكە بنوسێ، ئەگەر پاش ماوەیەك ئێش و نیشانەكانی تری زامەكە هەر بەردەوام مایەوە دكتۆری پسپۆڕ بەیارمەتی دەزگایەك بەناوی ئیندۆسكۆپ، تەماشای گەرو، گەدەو بەشی ریخۆڵە باریكە دەكات و تەنانەت بۆ دەستنیشانكردنی هڵكۆباكتر نموونەشی لێ وەردەگرێ، ئەمڕۆ بەیارمەتی تاقیكردنەوەی خوێن یا هەناسە، دەكرێ ئەم بەكتریایە دەستنیشان بكرێ.

ئاڵۆزییەكان و مەترسی ئەم نەخۆشییە كامانەن ؟؟

لەم نەخۆشانەدا مەترسی خوێنڕێژی، كونبوونی دیواری گەدەو دوانزە قامكە، بەرتەسكبوونی رێگەی نێوان قوریژنك (سورێنچك) و گەدە یان گەدەو دوانزەقامكە هەیە.

خوێن ڕشانەوە، رشانەوەی خواردەمەنی كەچەند كاتژمێر یان چەند رۆژ پێشتر خواردراوە، رەشبوونی پیسایی، ئێشی كت و پڕ كە جاروبارە بەرەو پشت تەشەنە دەكا، سەرگێژەو هەست بە لەرزكردن و ساردبوونی جەستە نیشانەی ئاڵۆزبوونی ئەم نەخۆشییەیە.

ئەم نەخۆشییە چۆن چارەسەر دەكرێت ؟

بۆچارەسەركردنی ئەم نەخۆشییە لەدەرمان و نەشتەرگەری كەڵك وەردەگیرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ