1. زەنجەفیل :
دژە هەوكردنەكانی تیادایەو مادەی ئیندۆرفین لەلەشدا زیاد دەكات كە ئازار شكێنێكی سروشتییە، هەر بۆیە بەكارهێنانی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری ماسولكەو جومگەكان.
2. سیر :
دژە بەكتریای تیادایە، بەكاردێت بۆ چارەسەری هەوكردنی جومگەكان و لەكاتی سەر مابووندا.
3. مێخەك :
زیاتر لەكاتی ئازاری دان و هەوكردنی پووك بەكاردێت، ئەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەك هەتا ئازارەكە نامێنێت.
4. نەعنا :
ئازار شكێنی سروشتی تیادایە كە مادەی (مێنتوڵ) ە، ئەگەر وەكو زەیت بەكار بهێنرێت بۆ مەساجكردن، هەروەها ئەگەر بخورێت بۆ ئازاری تەهەیوجی قۆڵۆن و هەوكردنی قورگ بەكاردێت.
5. سركەی سپی :
لەكاتی پێوەدانی هەنگ یاخود هەر مشەخۆرێك دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەكەو ئازار كەم دەكاتەوە لەگەڵ ئاوسان، چونكە دژە هەوكردن و ئازار شكێنی تیادایە، دەتوانرێت بۆ مەساج كردنیش بەكار بێت.
6. بیبەری سووری تون (شگە):
یەكێكە لەهەرە باشترین ئازار شكێنەكان، وەكو بەنجی مەوزوعی كار دەكات و ئازاری دەمار سڕ دەكات و هەست كردن بە ئازار كەم دەكاتەوە.
7. دار چینی :
وەكو ئازار شكێن بەكاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، لەزستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو كەسانەی سووڕی خوێنیان چاڵاك نیە بەكار دێت.
8. زەردەچەوە :
ئازار شكێنی سروشتی تیادایە كەبەشێوەی ماددەی (كوركمین) ە، دژە هەوكردن و دژە ئۆكسانی تیادایە، بەكاردێت لەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەكان و یاخود لەكاتی پێكان ئازاریان بۆ دروست دەبێت.
9. ئاو :
بەكاردێت بۆ نەهێشتنی ووشكبوونەوەی خانەكانی لەش، بە دانانی قاچ لەناو ئاوێكی شلەتێندا ئازارو ماندووبونی نامێنێت، هەروەها لە ئەژنۆو شانیشدا.
10. شەوەفان :
زیاتر لە كاتی ئازاری ڕەحم و سووڕی مانگانەو ئازاری نەخۆشیە ژنانەكان كاریگەری هەیە.
(د. هەڤین كمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)