نیشانەی دەركەوتنی ددان لە منداڵان بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەی دەركەوتنی ددان لە منداڵان بزانن

 

 

ددان هاتن بەشێكە لە گەشەی منداڵ، زۆربەی منداڵەكان ددانی یەكەمیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت مانگی دێَت، بەڵام هەندێك جار ددان دوا دەكەوێت تاكو (13) مانگی، بەڵام نابێت لەو ماوەیە دواتر بكەوێت.

هەندێَك نیشانەی هاوكات لەگەڵ ددان هاتن دەردەكەوێت كە بریتین لە:

1. تێكچوونی باری سرووشتیان بەجۆرێك بەردەوام بێزارو توورەو ناڕازی دیارن.

2. خەویان بە گوێرەی پێشتر تێك دەچێت و لە ناو خەودا گریانیان بۆ دروست دەبێت.

3. تایەكی كەم كر ریێژەكەی كەم جار دەكاتە (38.5) پلەی سەدی.

4. هەموو شتێك دەخاتە ناو دەمی و حەزدەكات زیاتر گەزە لەشت بكرێت.

5. خواردنیان كەمتر دەبێت لە كاتی بێشووتر.

6. هەندێك جار قژیان یان گوێیان رادەكێشن.

7. ڕێژەی پیساییكردنیان زیاتر دەبێت و شلتر دەبێت، بەڵام بەدەگمەن تووشی سكچوونی زۆر دەبێت، هەموو ئەم نیشانانە كاتین و خۆیان چاكدەبن ئەگەر منداڵەكە ئەو نیشانانەی زیادبوو بەشێوەیەك باری تەندروستی تێك بدات ئەوا دەكرێت شرووبی دژە ئازار بەكاربێنێت بۆ كاتی بێویست، یاخود جێلی تایبەتی ددان هاتن بەكار بێت.

(د. كاوێس عومەر زەنگەنە – پسپۆری نەخۆشیەكانی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ