ئەنجومەنى کۆمسیارانى سەر بە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ناوى جێگرەوەى ئومێد خۆشناوى ئاڕاستەى پەرلەمان کرد بۆ ئەوەى ببێتە ئەندامى پەرلەمان.
ئهمڕۆ چوار شهممه 24 ی شوباتی 2021 ئەنجومەنى کۆمسیارانى سەر بە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،لە نوسراوێکى فەرمیدا کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانی كردووه ئاماژهی بهوه كردووه، (هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە) یەدەگى یەکەمە و بە کۆى دەنگى (٦٥٠٩) لە ریزبەندى کاندیدانى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان کە جێگاى ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن، پارێزگارى سوێند خواردووى هەولێر دەگرێتەوە.
جێی ئاماژهیه دوای نزیکەی سێ مانگ لە کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر،رۆژى ٨ى ئەم مانگە، ئومێد خۆشناو وەک 42ـەمین پارێزگاری هەولێر بە دەنگی 18 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا.