دوو هەواڵی خۆش لەسەر كۆرۆنا بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو هەواڵی خۆش لەسەر كۆرۆنا بزانە

 

١/ خۆشبەختانە، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرەسی كۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان بەڕێژەی ٥٪ كەمی كردووە و ڕێژەی مردنیش بە ڕێژەی ٢٠٪ كەمبووەتەوە.
سەرچاوە: ڕێكخراوی تەندروستیی جیھانیی (WHO)، ٢٠٢١⁄٢⁄٢٤.
٢/ سەرباری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە ھەرێم، بەڵام زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لەم دوو ھەفتەی ڕابردوو لە نزیكەوە ئاگاداریانم وەك شەخسی خۆم، كۆڤیدیان زۆر بە سادەیی گرتووە، تەنانەت بەشێكی بەرچاوی بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە، بە شێوەیەكی گشتیی و تا ڕاددەیەك كەمتر لە جاران، تووشی لێكەوتە ترسناكەكانی نەخۆشییەكە دەبن، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا زۆر دڵخۆشكەرە. ھیوادارم تاسەر وابێت.
با بە پابەندبوونی زیاتر بە ڕێكارە خۆپارێزییەكان ببێتە ھۆی لەناوبردنی ئەو پەتا نەگریسە.

 

د. زانا دزەیی
پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو

 

هه‌واڵی گرنگ