ئەردۆغان: بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان، پێویستمان به‌ مۆڵەتی هیچ وڵاتێك نییه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەردۆغان: بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان، پێویستمان به‌ مۆڵەتی هیچ وڵاتێك نییه‌

 لە كۆنگرەی ئاسایی لقی ئیستەنبوڵی "ئاكپارتی"، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: لە وەڵامی هەڕەشەكان بۆ سەر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، پێویستمان به‌ مۆڵەتی هیچ وڵاتێك و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌.

لە حەوتەمین كۆنگرەی ئاسایی لقی ئیستەنبوڵی "ئاكپارتی"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: لە ئەگەری مەترسییەكان بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەی، لە دەرەوەی سنور، وەڵامی سەربازییان دەبێت و بۆ ئەو بڕیارەش، ناگەڕێنەوە بۆ مۆڵەتی هیچ وڵاتێك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا، سەرۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت:  لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، وڵاتانی خۆرئاوا سیاسەتێكی دوو فاقی جێبەجێ دەكەن.

سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ باكوری عێراق، ئەردۆغان وتیشی: ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا لە باكوری عێراق بەردەوامیان دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ