تووش بووانی كۆڕۆنا تاكو 12 هەفتە ئەم گرفتانەیان دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووش بووانی كۆڕۆنا تاكو 12 هەفتە ئەم گرفتانەیان دەبێت

 

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، یەك لە دە توشبووی (كۆڤید – 19) دە بۆ دوازدە هەفتە پاش توشبوونی ڤایرۆسەكە بەردەوام نەخۆش دەبن و داوا لە دەسەڵاتدارانی تەندروستی كراوە بارودۆخی ئەوانە بە جدی وەربگرن.

لە كۆنفرانسێكدا كە بە شێوەیەكی ئۆنڵاین ئەنجام درابوو، بەشی ئەوروپای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوە كرد كە چۆن وڵاتە جیاوازەكانی هەرێمەكە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو كەسانەدا كردووە كە دووچارەی گرفتی درێژدەم بوون بەهۆی كۆرۆناوە.

بەرێوەبەری بەشی ئەوروپای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (هانس كلۆگ) ڕایگەیاند، ئەوەی كە پێی دەگوترێت (كۆڤیدی درێژخایان) دەشێت بریتی بێت لەم نیشانانە ماندووبوون، ئازاری سینگ، هەڵاوسانی دڵ، سەرئێشە، لەبیرچوونەوە، خەمۆكی، نەمانی تام و بۆن، بەردەوام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، سكچوون و گوێچكە زرینگانەوە.

هەروەها ڕایشگەیەندراوە، زانیارییەكان ئەوە نیشان دەدەن نزیكەی یەك لە چوار كەسی كە (كۆڤید – 19) یان گرتووە هەتا نزیكەی یەك مانگ پاش دەركەوتنی حاڵەتەكە، هەندێك لەم نیشانانەیان هەیە لە كاتێكدا یەك لە دە كەس هەتا نزیكەی (12) هەفتە نیشانەكانیان هەیە.

كلوگ وتیشی: پێویستە درك بە ئازارەكانی پاش كۆڤید بكرێن ئەگەر بمانەوێت لە دەرەنجامە درێژخایەنەكان و چاكبوونەوەی (كۆڤید – 19) تێبگەین، ئەو وتیشی: گرنگە ڕێبازدانەران ئەو جۆرە نەخۆشانە ڕەچاو بكەن كە حاڵەتەكەیان درێژخایانە وەك بەشێك لە وەڵام بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری پەتاكە.

ناوبراو ڕایشیگەیاند، ئازارە درێژخایانەكان ئەركی سەرەكیە بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و پێویستە بۆ هەمو دەسەڵاتێكی تەندروستیش وابێت.

هەروەها باسی لە ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەورپا كردو وتی: لە سەرتای ئەمساڵەوە ژمارەی حاڵەتی نوێ لە ئەوروپا بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا كەمی كردووە كە هۆكارەكەی بۆ ڕێبازە نوێیەكانی وڵاتان لە پێناو كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گەڕاندەوە.

بەڵام هۆشداریشیدا كە (كۆڤید – 19) زۆر بە خێرایی بە سەرانسەری ئەوروپادا بڵاو دەبێتەوە كە نیگەرانییەكانی دوو جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەكەش هەر بەردەوامن.

 

هه‌واڵی گرنگ