پەرستارێك: 5 ھەزار منداڵی ساوام له‌ خێزانه‌كانیان گۆڕیوه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرستارێك: 5 ھەزار منداڵی ساوام له‌ خێزانه‌كانیان گۆڕیوه‌

پەرستارێك دان بە ھەڵەیەكی خۆی و خیانەتكردن لە پیشەكەی دادەنێت ئاشكرای دەكات، لە ماوەی 13 ساڵ كاركردنی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی لە دایكبوون 5 ھەزار منداڵی لە شوێنی خۆی گواستووەتەوە، واتا منداڵەكان دایك و باوكیان گۆڕاوە.

ئیلیزابێس بوالیا، یەكێكە لە پەرستارە بە تەمەنەكانی وڵاتی زامبیا و 13 ساڵ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی لوسكای پایتەختی ئەو وڵاتە كاری كردووە، ئێستا لە كۆتاییەكانی تەمەنیدایە ئەو نھێنیەی ئاشكرا كرد، كە منداڵی خەڵكی گۆڕیوە بەبێ ئەوەی دایك و باوكیان ئاگادار بووبن، ئەو بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەكەی گوتووە "دەمەوێت لە بەردەم خودا و ئەو كەسانەی ھەڵەم بەرامبەر كردون ئاشكرای بكەم، شوێنی 5 ھەزار منداڵم گۆڕیوە".

ئەو پەرستارو لە ساڵی 1983 تا 1995 لە نەخۆشخانەی راهێنانی زانکۆیی (UTH)ی لوكسای پایتەختی زامبیا کاری کردووە و دەڵێ "زۆربەی ئەو كەسانەی لەو ماوەیە لە نەخۆشخانەكە لە دایكبوونە دایك و باوكی خۆیان نییە و لە نەخۆشخانە گۆڕدراون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ